Showing posts with label #news. Show all posts

  Shutter Art School . Book of Education Photography


به‌م زووانه‌ كتێبێكی نوێم بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌ ناوی  ( شه‌ته‌ر ئاڕت سكوڵ ) یاخود  فێرگه‌ی شه‌ته‌رئاڕت . به‌ هه‌ردو كی به‌ ئینگلیزی و كوردی له‌ سه‌ری ئه‌و ناوه‌ نوسراوه‌  . به‌ واتای فێرگه‌ی ده‌روازه‌ی هونه‌ر . ئه‌و ناوه‌ له‌ ناوی ئه‌و گروپه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ چه‌ند سالێك ئیشمان تێیدا كرد من  و چه‌ند هاورییه‌كم . به‌ ئامانجی بره‌ودان و پێشخستنی بواری فۆتۆگرافی له‌ كوردستان  . به‌ ناوی شه‌ته‌ر ئاڕت . ئه‌و ناوه‌ش ناوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئینگلیزیه‌ . به‌ واتای  ده‌روازه‌ یاخود ده‌لاقه‌ یان په‌نجه‌ره‌ی هونه‌ر ناوێكی گرینگی رێزمانی ئینگلیزی به‌ هه‌لمان زانی ئه‌و ناوه‌ به‌كار بێنین . 
له‌ ئیستاشدا به‌ هۆی سه‌رقاڵی هاورێیان و به‌ هۆی سه‌رقالی خۆشم  ڕه‌نگه‌ هیتر نه‌توانم به‌رده‌وام بم  بۆیه‌ بڕیارمدا كتیبێكی وه‌ك فێرگه‌یه‌ك بۆئه‌و ئامانجه‌ پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی كوردی بكه‌م . هه‌روه‌ها له‌ خزمه‌ت ئاره‌زومه‌ندان ی بواری فۆتۆگرافیدا بێت . كه‌ وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك یاخود خوێندنگه‌یه‌ك وا بێت تا هه‌موو لێی سود مه‌ند بن . به‌ هۆی راو بۆچونی زۆر له‌ سه‌ر ئه‌و دو ناوه‌ . ناوی پێشگری فێرگه‌ به‌ باشترمان زانی چونكه‌ گشتگیرتره‌ 
ئه‌م كتێبه‌ كۆمه‌لی زانیاری فێركاری له‌ خۆی گرتووه‌ .  ئه‌مه‌یان جیاوازی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و رێبه‌ره‌ی پیشتر  نوسی بووم به‌ ناوی ( تیشك ) ڕیبه‌ری فۆتۆگرافی  . چونكه‌ ئه‌وه‌ی پیشتر  به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی درێژ و نمونه‌ی زۆر دارێژرابوو . ئه‌مه‌یان  كورت و پوخت داریژراوه‌ . به‌ شێوه‌یه‌ك فێربوونی ڕاسته‌وخۆ( مطلق ) ده‌بێت واته‌ تیگه‌یشتنی خێرایه‌ و جگه‌ له‌ چه‌ند  بابه‌تێكی نوی 

هیوادارم زووتربتوانم بڵاوی بكه‌مه‌وه‌ و بكه‌وێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران

هیوادارم گه‌نجان و تاكی كورد بیر له‌ بابه‌تی جوان و نوێ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆیان خاوه‌ن فكر بن و بابه‌تی نوێ داهێنن  . نه‌ك به‌ چاولێكه‌ری هه‌ر كه‌سێ شتێ بكات بچی چاوی لی بكه‌ی  چونكه‌ لاسایی كردنه‌وه‌  سه‌ركه‌وتوت ناكات . 
بۆ نمونه‌  من كتێبم دانا ده‌بینم به‌ هۆی چاو لێكه‌ریه‌وه‌  نمونه‌ی ناشیرین كرا ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌ی خاوه‌ن فكر نه‌بوون  پێویسته‌ خاوه‌ن فكر بن 

.

#shutterartschool . #فێرگه‌ی_شه‌ته‌ر_ئاڕت



 



بۆهه‌موو هاوڕێیان و ئاره‌زوومه‌ندان . ئێستا كتێبی. تیشك .فۆتۆگرافی له‌ كتێبخانه‌ی فیربوون ده‌ست ده‌كه‌وێت كتێبی تیشك ئێستا چاپی سێیه‌مه‌ كه‌ ڕێبوری فۆتۆگرافیه‌ - به‌ ئه‌پدێتێكی باشتر و زانیاری زیاتر ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌ولێر له‌ كتێبخانه‌ی فیربوون . به‌رامبه‌ر قه‌ڵا ئاماده‌یه‌ و ده‌ست ده‌كه‌وێت . ئه‌م كتێبه‌ بۆ ئیستا یه‌كه‌م كتیبی ئه‌كادیمی پیشكه‌وتووی فۆتۆگرافیه‌ به‌ زمانی كوردی . هه‌موو بنه‌ماكانی فۆتۆگرافی له‌ خۆ ده‌گرێ و پێویستت به‌ هیچ خولێك نابێت سه‌رچاوه‌ی زۆر باش و باوه‌ڕ پێكراو و پڕۆفیشتناڵی له‌ پشته‌وه‌یه‌ بۆ زانیاری كتێبخانه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌یه‌وه‌ بكه‌ن . 07504048285 خاوه‌نی كتیبخانه‌ی فێربوونه‌ له‌ نوسین و دانانی 
خۆم - Samal Tofik -

-






خولی فۆتۆگرافی ڕێكخراوی ناسوان بۆ هۆشیاری گه‌نجان 
بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دو مانگ كۆرسی وانه‌ گوتنه‌وه‌ی ئه‌و خوله‌م به‌ڕێوه‌برد و چه‌ند ئاره‌زوومه‌ندێكی فۆتۆگرافی پێگه‌یشتن توانیمان 
-سودیان پێبگه‌یه‌نین . من وانه‌كانم پێیان ده‌ووت 
-


.

Teshk 
Book of Photography

The best Kurdish Book of Photography
the book is a Complete  informations of Photographic and education Technical art Acadimic Photography
-
كتێبی تیشك
ریبه‌ری فۆتۆگرافی
باشترین سه‌رچاوه‌ی فۆتۆگرافیه‌ له‌ كوردستان و كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ هه‌موو بنه‌كاكانی ئه‌كادیمیای فێربوونی فۆتۆگرافی و زانیاریه‌كان 
به‌ گشتی و به‌ چڕی. یه‌كه‌م كتێبی فۆتۆگرافیشیه‌ به‌ زمانی كوردی بۆ سه‌رده‌می ئێستادا
كتێبی تیشك سێ جار چاپ كراوه‌ته‌وه‌ . چاپی سێیه‌میان باشتر و ئه‌پدێتێكی ته‌واوه‌  

-