Shutter Art School . Book of Education Photography
به‌م زووانه كتێبێكی نوێم بڵاو ده‌بێته‌وه به ناوی ( شه‌ته‌ر ئاڕت سكوڵ ) یاخود فێرگه‌ی شه‌ته‌رئاڕت . به هه‌ردو كی به ئینگلیزی و كوردی له سه‌ری ئه‌و ناوه نوسراوه . به واتای فێرگه‌ی ده‌روازه‌ی هونه‌ر . ئه‌و ناوه له ناوی ئه‌و گروپه‌وه هاتووه كه چه‌ند سالێك ئیشمان تێیدا كرد من و چه‌ند هاورییه‌كم . به ئامانجی بره‌ودان و پێشخستنی بواری فۆتۆگرافی له كوردستان . به ناوی شه‌ته‌ر ئاڕت . ئه‌و ناوه‌ش ناوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئینگلیزیه . به واتای ده‌روازه یاخود ده‌لاقه یان په‌نجه‌ره‌ی هونه‌ر ناوێكی گرینگی رێزمانی ئینگلیزی به هه‌لمان زانی ئه‌و ناوه به‌كار بێنین .
له ئیستاشدا به هۆی سه‌رقاڵی هاورێیان و به هۆی سه‌رقالی خۆشم ڕه‌نگه هیتر نه‌توانم به‌رده‌وام بم بۆیه بڕیارمدا كتیبێكی وه‌ك فێرگه‌یه‌ك بۆئه‌و ئامانجه پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی بكه‌م . هه‌روه‌ها له خزمه‌ت ئاره‌زومه‌ندان ی بواری فۆتۆگرافیدا بێت . كه وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك یاخود خوێندنگه‌یه‌ك وا بێت تا هه‌موو لێی سود مه‌ند بن . به هۆی راو بۆچونی زۆر له سه‌ر ئه‌و دو ناوه . ناوی پێشگری فێرگه به باشترمان زانی چونكه گشتگیرتره
ئه‌م كتێبه كۆمه‌لی زانیاری فێركاری له خۆی گرتووه . ئه‌مه‌یان جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و رێبه‌ره‌ی پیش‌تر نوسی بووم به ناوی ( تیشك ) ڕیبه‌ری فۆتۆگرافی . چونكه ئه‌وه‌ی پیش‌تر به ڕوونكردنه‌وه‌ی درێژ و نمونه‌ی زۆر دارێژرابوو . ئه‌مه‌یان كورت و پوخت داریژراوه . به شێوه‌یه‌ك فێربوونی ڕاسته‌وخۆ( مطلق ) ده‌بێت واته تیگه‌یشتنی خێرایه و جگه له چه‌ند بابه‌تێكی نوی
هیوادارم زووتربتوانم بڵاوی بكه‌مه‌وه و بكه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران
هیوادارم گه‌نجان و تاكی كورد بیر له بابه‌تی جوان و نوێ بكه‌نه‌وه كه خۆیان خاوه‌ن فكر بن و بابه‌تی نوێ داهێنن . نه‌ك به چاولێكه‌ری هه‌ر كه‌سێ شتێ بكات بچی چاوی لی بكه‌ی چونكه لاسایی كردنه‌وه سه‌ركه‌وتوت ناكات .
بۆ نمونه من كتێبم دانا ده‌بینم به هۆی چاو لێكه‌ریه‌وه نمونه‌ی ناشیرین كرا ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌ی خاوه‌ن فكر نه‌بوون پێویسته خاوه‌ن فكر بن
.
#shutterartschool . #فێرگه‌ی_شه‌ته‌ر_ئاڕت
0 comments: