The Lost Temple
There is a long story here. These are a tribe called the Yazidis, part of the Kurdish nation. This place is specifically their main temple called Lalsh. Near Sheikhana township of Duhok province. Kurdistan Region in northern Iraq. I have visited here before to cover different cultures. There are various conditions for those who visit here. One of them is that you must take off your shoes and go to them wearing nothing because they consider this place sacred. That's their belief
-
په‌رستگای لالش
لێرەدا چیرۆکێکی درێژ هەیە. ئەمانە هۆزێکن پێیان دەوترێت ئێزیدییەکان، بەشێکن لە نەتەوەی کورد. ئەم شوێنە بە تایبەتی پەرستگای سەرەکیانە بە ناوی لالش. نزیک شارۆچکەی شێخانە سەر بە پارێزگای دهۆک. هەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق. پێشتر سەردانی ئێرەم کردووە بۆ ڕووماڵکردنی کولتوورە جیاوازەکان. مەرجی جۆراوجۆر هەیە بۆ ئەوانەی سەردانی ئێرە دەکەن. یەکێک لەوانە ئەوەیە .کە دەبێت پێڵاوەکانت داکەنیت و هیچی لەبەر نەکرد بچیتە لایان چونکە ئەم شوێنە بە پیرۆز دەزانن. ئەوە باوەڕی ئەوانە
https://www.flickr.com/photos/98763899@N07/52114981525/in/dateposted/
Panorama 220 .
Among Colors
Shutter Art School . Book of Education Photography
به‌م زووانه كتێبێكی نوێم بڵاو ده‌بێته‌وه به ناوی ( شه‌ته‌ر ئاڕت سكوڵ ) یاخود فێرگه‌ی شه‌ته‌رئاڕت . به هه‌ردو كی به ئینگلیزی و كوردی له سه‌ری ئه‌و ناوه نوسراوه . به واتای فێرگه‌ی ده‌روازه‌ی هونه‌ر . ئه‌و ناوه له ناوی ئه‌و گروپه‌وه هاتووه كه چه‌ند سالێك ئیشمان تێیدا كرد من و چه‌ند هاورییه‌كم . به ئامانجی بره‌ودان و پێشخستنی بواری فۆتۆگرافی له كوردستان . به ناوی شه‌ته‌ر ئاڕت . ئه‌و ناوه‌ش ناوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئینگلیزیه . به واتای ده‌روازه یاخود ده‌لاقه یان په‌نجه‌ره‌ی هونه‌ر ناوێكی گرینگی رێزمانی ئینگلیزی به هه‌لمان زانی ئه‌و ناوه به‌كار بێنین .
له ئیستاشدا به هۆی سه‌رقاڵی هاورێیان و به هۆی سه‌رقالی خۆشم ڕه‌نگه هیتر نه‌توانم به‌رده‌وام بم بۆیه بڕیارمدا كتیبێكی وه‌ك فێرگه‌یه‌ك بۆئه‌و ئامانجه پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی بكه‌م . هه‌روه‌ها له خزمه‌ت ئاره‌زومه‌ندان ی بواری فۆتۆگرافیدا بێت . كه وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك یاخود خوێندنگه‌یه‌ك وا بێت تا هه‌موو لێی سود مه‌ند بن . به هۆی راو بۆچونی زۆر له سه‌ر ئه‌و دو ناوه . ناوی پێشگری فێرگه به باشترمان زانی چونكه گشتگیرتره
ئه‌م كتێبه كۆمه‌لی زانیاری فێركاری له خۆی گرتووه . ئه‌مه‌یان جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و رێبه‌ره‌ی پیش‌تر نوسی بووم به ناوی ( تیشك ) ڕیبه‌ری فۆتۆگرافی . چونكه ئه‌وه‌ی پیش‌تر به ڕوونكردنه‌وه‌ی درێژ و نمونه‌ی زۆر دارێژرابوو . ئه‌مه‌یان كورت و پوخت داریژراوه . به شێوه‌یه‌ك فێربوونی ڕاسته‌وخۆ( مطلق ) ده‌بێت واته تیگه‌یشتنی خێرایه و جگه له چه‌ند بابه‌تێكی نوی
هیوادارم زووتربتوانم بڵاوی بكه‌مه‌وه و بكه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران
هیوادارم گه‌نجان و تاكی كورد بیر له بابه‌تی جوان و نوێ بكه‌نه‌وه كه خۆیان خاوه‌ن فكر بن و بابه‌تی نوێ داهێنن . نه‌ك به چاولێكه‌ری هه‌ر كه‌سێ شتێ بكات بچی چاوی لی بكه‌ی چونكه لاسایی كردنه‌وه سه‌ركه‌وتوت ناكات .
بۆ نمونه من كتێبم دانا ده‌بینم به هۆی چاو لێكه‌ریه‌وه نمونه‌ی ناشیرین كرا ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌ی خاوه‌ن فكر نه‌بوون پێویسته خاوه‌ن فكر بن
.
#shutterartschool . #فێرگه‌ی_شه‌ته‌ر_ئاڕت
Quantum Life
Kurdistan Village Life
https://www.flickr.com/photos/98763899@N07/51074146477/in/dateposted/
We are From Earth
People Photography
yazidyan people . in th the lalsh temple in Kurdistan region . North Iraq
Alone and Peace , Heavy storm
ئه‌م دیمه‌نه‌م پێ جوان بوو به‌شێوازی خۆم وێنه‌م گرتووه له به‌رزیه‌كی زۆر








































Follow Us